ھیومان رایتس وۆچ: حەشدی عەشایەری شەڕی مووسڵ بە منداڵان دەكات
K24 - ھەولێر
رێكخراوی ھیومان رایتس وۆچ ئاشكرای كرد، حەشدی هۆزەکان بۆ شەڕی مووسڵ سوود لە منداڵان وەردەگرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە رێكخراوی ھیومان رایتس وۆچ بڵاویكردووتەوە، ھێزەكانی حەشدی هۆزەکان كە لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە پشتیوانی دەكرێن لەناو كەمپی ئاوارەكان منداڵەكان چەكدار دەكەن بۆ ئەوەی لە شەڕی مووسڵ بەكاریان بھێنن
رێکخراوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بەمەش لە هەردوو دیوی شەڕەکە منداڵ شەڕ لە دژی یەکتر دەکەن، چونکە داعشیش منداڵی بۆ شەڕ ئامادە کردووە.
بەپێی یاسای نەتەوە یەكگرتووەكان نابێت منداڵان خوار تەمەن 18 ساڵ بۆ شەڕ بەكاربھێنرێن، كە عێراقیش ئیمزای لەسەر ئەو یاساییەی نەتەوە یەکگرتووەكان كردووە.