ترامپ كێشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له عێراق به هه‌ڵه ده‌زانێت
K24 – هه‌ولێر
دۆناڵد ترامپ پاڵێوراوی كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ره‌خنه له هیلاری كلینتۆن و باراك ئۆباما ده‌گرێت بۆ كێشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له عێراق له ساڵی 2013.
ترامپ له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی RT روسیا سه‌باره‌ت به شه‌ڕی عێراق و كیشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌م وڵاته رایگه‌یاند هیلاری و ئۆباما رۆڵیان هه‌بووە له كێشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له عێراق له ساڵی 2013.
پێشكه‌شكاری به‌رنامه، (لاری كینگ) قسه‌كانی ده‌بڕێت و پێی ده‌ڵێت خشته‌ی كێشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له لایه‌ن جۆرج بوشه‌وه دانرا.
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: "پێت ده‌ڵێم بۆچی، با سه‌یری ئاینده بكه‌ین. نه‌ده‌بوو ئیمه بچینه ناو ئه‌و شه‌ڕه‌وه، ئه‌و ژماره یه‌ك".
هه‌ر له به‌رده‌وامی ئه‌و پرسه‌دا گوتی: "له میانه‌ی شه‌ڕدا كێشاینهوه، كێشانه‌وه‌ی هه‌ڵه، ئه‌وه ئۆباما بوو".