ساڵانه چوار هه‌زار ئه‌ڵمانی به رێگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر خۆیان ده‌كوژن
ساڵانه 10 هه‌زار كه‌س خۆیان ده‌كوژن
K24 – هه‌ولێر
به‌پێی ئاماری ناوه‌ندیی ئه‌ڵمانیا، ساڵانه 10 هه‌زار كه‌س خۆیان له‌م وڵاته ده‌كوژن، كه ساڵ به ساڵ ئه‌و ژماره‌یه روو له به‌رزبوونه‌وه‌یه.
ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی سه‌رسورمانه ئه‌وه‌یە كه زۆربه‌ی قوربانیان خۆیان ده‌خه‌نه به‌رده‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ر كه ساڵانه ده‌گاته چوار هه‌زار كه‌س و زۆربه قوربانیان كوژه‌رن یان ئاڵووده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر بوونه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری ئیلاف، شۆفێرانی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌هۆی دیتنی حاڵه‌تی خۆكوشتن له ژێر شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانیان دووچاری حاڵه‌تی ده‌روونی و په‌رێشانی ده‌بن كه بینینی ئه‌و كرده‌وه‌یه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆریان ده‌ست له كاره‌كانیان هه‌ڵگرن و یه‌ك له‌سه‌ر چواری ده‌ست له كاركێشاوه‌كان به‌هۆی دیتنی حاڵه‌تی خۆكوشتنی هاووڵاتیان بووه.
رۆژانه 28 كه‌س خۆیان ده‌خنه ژێر شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان كه رۆژانه له وێستگه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و مێترۆوه‌كانی ئه‌ڵمانیا 11 حاڵه‌تی خۆكوشتن ده‌بینرێت.
33% شۆفێرانی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر كه حاڵه‌تی خۆكوشتنی هاووڵاتیان له ژێر شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانیان ده‌بینن دووچاری حاڵه‌تی ده‌روونی ده‌بن و بۆ ماوه‌ی چه‌ندین هه‌فته ناتوانن شۆفێری بكه‌ن.