سەرۆک بارزانی: گرفتەكانی كوردستان و عێراق لە چوارچێوەی دەستوور قابیلی چارەسەرن

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی کرد
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی کرد

ئەمڕۆ شەممە، 21ـی تشرینی دووەمی 2026، لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كرد.

بە گوێرەی راگەیەنراوی بارەگای بارزانی، "لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە كرا. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حكوومەتی هەرێم و هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە كێشە و گرفتەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ لە چوارچێوەی دەستوور قابیلی چارەسەرن و پێویستە دەستوور پێوەر و بنەمای سەرەكی بێت بۆ تێپەڕاندن و نەهێشتنی ناكۆكییەكانی نێوان هەردوولا".