ئۆپەراسیۆن دژی داعش دەستیپێكرد
K24 – ھەولێر
ئەمڕۆ ھێزە عێراقییەكان ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی شارۆچكەی شەرگاتیان لە دەستی داعش دەستپێكرد.
لە پەیامێكدا حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی ھێزە چەكدارەكانی عێراق لە نیۆرك رایگەیاند، ئەمڕۆ ھێزەكانی عێراق ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی شارۆچكەی شەرگات و جزیرەی رومادی و ھیتیان دەستپێكرد.
شارۆچكەی شەرگات دەكەوێتە باشووری شاری مووسڵ و زیاتر لە دووساڵە لەژێر دەستی چەكدارانی داعشە.
ئەمە لە كاتێكدایە باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ شاندی هاوبەشی عێڕاق و هەرێمی کوردستان، بەسەرۆکایەتی حەیدەر عەبدای سەرۆک وەزیرانی عێڕاق کۆبوەوەو باسییان لە شەڕی داعش بەگشتی و کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ کرد.