لۆدريان: شهڕى مووسڵ دهستپێدهكات
وەزیری بەرگری فەرەنسا ئاشکرایکرد، بەمزووانە، ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی شاری مووسڵ دەستپێدەکات.
K24 – ههولێر:
وەزیری بەرگری فەرەنسا ئاشکرایکرد، بەمزووانە، ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی شاری مووسڵ دەستپێدەکات.
ژان ئوڤ لۆردیان، وەزیری بەرگری فەرەنسا، لە بارەی شەڕی دژی داعش و رۆڵی فەرەنسا لە شەڕی مووسڵ، گوتی: ھێشتا شەڕی گرتنەوەی شاری مووسڵ دەستی پێنەکردووە و ئەوانیش بە چڕکردنەوەی ھێرشە ئاسمانییەکانیان رۆڵیان دەبێت.
گوتیشی: چاوەڕێ دەکرێت بەمزووانە شەڕی مووسڵ دەستپێبکات.
دوێنێ ھەینی فەرەنسا بۆ یەکەمجار، لە رێگەی کەشتی گەلی شارل دیگۆڵەوە، ھێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە مووسڵ دەستپێکرد و وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەش ئاشکرایکرد پاریس وەک ئامادەکارییەک بۆ شەڕی مووسڵ، ھێرشەکانی چڕتر دەکاتەوە.