كۆڕبەندی لاوان بۆ ھزری و رۆشنبیری لە مێرگەسۆر بەڕێوەدەچێت

K24 – مێرگەسۆر

بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە لاوانی شارەكانی كوردستان كۆڕبەندی لاوان بۆ ھزری و رۆشنبیری لە ژێر دروشمی (با لاوان ھەمە رەنگ بن بۆ نیشتمان كۆدەنگ بن) لە قەزای مێرگەسۆر دەستیپێكرد.

پەیامنێری كوردستان24 لە مێرگەسۆر رایگەیاند: "ئەمڕۆ چوار پانێل بەڕێوەدەچن و ماوەی دوو رۆژ ئەو كۆڕبەندە بەردەوام دەبێت".

محەمەد فریا بەڕێوەبەری رۆشنبیری و ھونەری مێرگەسۆر بە كوردستان24 گوت: "مەبەستمان لەو كۆڕبەندە لێك نزیك كردنەوەی گەنجانی شارەكان و كۆكردنەوەی توانا و بەھرەی گەنجەكانە و لە كۆڕبەندەكەدا چەندین پانێڵ بەڕێوەدەچن".