حه‌شدی شه‌عبی به‌توندی وه‌ڵامی تورکیا ده‌داته‌وه
"لە ھەر جوڵەیەك رووبەڕوویان دەبینەوە"
K24 – ھەولێر
گوتەبێژی حەشدی شەعبی بە توندی وەڵامی بەرپرسانی توركیا دەداتەوە و دەڵێ، لە ھەر جوڵەیەكی سوپای توركیا بۆ بەشداریكردنیان لە شەڕی مووسڵ رووبەڕوویان دەبینەوە.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی گوته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی را‌یگه‌یاند: "حكوومه‌تی عێراق و لایه‌نه به‌رپرسیاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه و سیاسیانه و به به‌رچاوگرتنی دۆخه‌كه و په‌یوه‌ندیه سیاسی و ئابوورییه‌كان داوایان له‌توركیا كرد كه سوپاكه‌ی له‌خاكی عێراق بباته ده‌ره‌وه، به‌ڵام لێدوانه‌كانی ئه‌ردۆگان جگه له‌وه‌ی بێ منه‌تی ئه‌و وڵاته به‌رامبه‌ر به به‌زاندنی خاكی عێراق ده‌زانێت، هاوكات مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر یه‌ك پارچه‌یی خاكی عیراق".
ئەسەدی هەروەها گوتی: "ئەگەر هەر جوڵەیەک بکەن بۆ بەشداریکردن لە ئۆپراسیۆنی مووسڵ، به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ رووبه‌ڕووی هێزەکانیان ده‌بینه‌وه".
پێشتر بەهۆی بوونی ئەم هێزانەی تورکیا لە نزیک مووسڵ، ئاڵۆزی زۆر کەوتۆتە نێوان بەغدا و ئەنقەرە.