داعش پرده‌كانی موسڵ داده‌خات
ده‌یه‌وێت رێگه له هه‌ڵاتنی خه‌ڵكی سڤیل بگرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پاریزگای موسڵ رایگه‌یاندووه" چه‌كدارانی داعش چوار پردی ناو شاری موسڵیان داخستووه كه به‌ری ده‌سته راستی شاره‌كه به ده‌سته چه‌پ ده‌به‌ستێته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و پردانه دیواری به‌رزی كۆنكریتی داناوه،ئه‌م هه‌نگاوه‌ی داعش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه شپرزه‌ییه‌ی كه به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی سه‌ر شاره‌كه دووچاری چه‌كداره‌كانیان بووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتوویه‌تی" ئامانجی داعش له داخستنی ئه‌و پردانه ئه‌وه‌یه،رێگه له گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی سڤیلی شاره‌كه بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌و ده‌روازانه‌ی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه بۆ ده‌رچوونی خه‌ڵكی سڤیل له شاره‌كه دیاریكراوه،بۆیه له گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كه بۆ رزگاركردنی شاره‌كه داعش به‌و كاره هه‌ستاوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویستووه ناوی بهێنرێت ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه" رێكخراوی داعش چه‌كداره‌كانی خستووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی بۆ به‌رگرتن له هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی چاوه‌ڕوانكراو بۆ سه‌ر شاره‌كه،به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ش ترس و دڵه‌راوكێ له‌ناو چه‌كدار و ئه‌ندامه‌كانیاندا په‌ره‌ی سه‌ندووه.
سه‌رچاوه‌كه باسی بڕیارێكی داعش ده‌كات كه پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداره‌كانی له ترسی شه‌ڕه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه و كه‌می مووچه‌كانیان هه‌ڵاتوون،په‌نای بردووه‌ته به‌ر چه‌كداره مێردمنداڵ و هه‌رزه‌كاره‌كانی ناو رێكخراوه‌كه‌ی و "175" چه‌كداری له هه‌ر دوو به‌ری ده‌سته راست و ده‌سته چه‌پی شاره‌كه بڵاوه پێكردووه و تیمی له سێداره‌دانیشی داوه‌ته ده‌ست هه‌رزه‌كارێك كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانییه.