شه‌ڕى ناووكى چى به‌سه‌ر گۆى زه‌ويدا ده‌هێنێت
گرنگترين ئه‌و گۆڕانكارييانه چيين له‌سه‌ر زه‌ويدا دێن ئه‌گه‌ر شه‌ڕى ناووكى رووبدات؟
K24 – هه‌ولێر:
ژيان له سه‌ر هه‌ساره‌ى زه‌وى له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى جۆراوجۆرى وه‌ك كاره‌ساته سرووشتييه‌كان و ديارده جۆراو جۆره‌كانه. يه‌كێكى ديكه له هه‌ڕه‌شه‌كان, شه‌ڕى ناووكييه. گرنگترين ئه‌و گۆڕانكارييانه چيين له‌سه‌ر زه‌ويدا دێن ئه‌گه‌ر شه‌ڕى ناووكى رووبدات؟
به گوێره‌ى توێژينه‌وه‌يه‌ك كه له 2014 ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه: سه‌ره‌ڕاى مردنى سه‌دان هه‌زار كه‌س زياتر له 5 مێگا ته‌ن كاربۆنى ره‌ش به‌رگه هه‌واى زه‌وى داده‌پۆشێت و ئه‌وه‌ش بڕێكى زۆرى تيشكى خۆر ده‌مژێت تا ده‌گاته زهويى و ده‌بێته هۆى ساردبوونى به‌رگه‌هه‌واى زه‌وى و پله‌كانى گه‌رما گۆڕ‌انى گه‌وره‌يان به‌سه‌ردا دێت.
گۆڕانكارييه‌كان ده‌بنه هۆى دابه‌زينى پله‌ى گه‌رماى زه‌وى و باران به‌ڕێژه‌ى %9 كه‌مده‌كات.
چينيى ئۆزۆنيش له به‌رگه هه‌واى زه‌ويدا به رێژه‌ى 20 تا 25% له ماوه‌ى پێنج ساڵدا كه‌مده‌كات و به رێژه‌ى له سه‌دا 8 له ماوه‌ى 10 ساڵدا پچڕپچڕ ده‌بێت و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆى سووتانه‌وه‌ى خۆر و تووشبوون به حاڵه‌تى شێرپه‌نجه‌ى پێست و به شێوه‌يه‌كى فراوانيش به‌روبوومى رووه‌كى له‌ناو ده‌چن.
سه‌ره‌نجام شه‌ڕى ناووكى ده‌بێته هۆى نه‌مانى به‌رووبوومى خۆراكى و بڵاوبوونه‌وه‌ى برسێتى له‌ناوچوونى مرۆڤايه‌تى.
سه‌رچاوه: روسياليه‌وم