كچێنى خۆى هه‌ڕاج ده‌كات
ده‌ستكورتى ناچارى كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
له زيادكردنێكى ئاشكرادا كچێكى ئه‌مريكايى كچێنى خۆى ده‌فرۆشێت له پێناو به‌ده‌ستهێنانى بڕێك پاره بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌و ماڵه‌ى خێزانه‌كه‌ى تێيدا ده‌ژييت.
كاترينى ته‌مه‌ن 20 ساڵ به هۆى سووتانى خانووه‌كه‌يان له ناوچه‌ى سياتڵى واشنتن، پێويستى به پاره‌يه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت خاتووه‌كه بۆ خێزانه‌كه‌يان نۆژه‌ن بكاته‌وه.
ئه‌و كچه له ماڵى كچانى سۆزانى له نيفاداى ئه‌مريكا رێكلامێكى تايبه‌ت به فرۆشتنى كچێنى خۆى له رێگه‌ى پێگه‌ى Teads بۆ گرته ڤيديۆييه رێكلامييه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ى ئيندپێندنتى بريتانى له‌و باره‌يه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، هه‌ندێك كه‌س پێيان وتووه، په‌يوه‌ندى سۆزدارى له پێناو خۆشه‌ويستيدا بگۆڕنه‌وه.
ئه‌وه‌شى وتووه: ئه‌و كاره له پێناو خێزانه‌كه‌مدا ده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها وتويه‌تى: پێشتر هيچم له باره‌ى له‌شفرۆشى و هه‌بوونى ماڵێكى تايبه‌ت به له‌شفرۆشى و هه‌ڕاجى ئاشكرا نه‌زانيوه تا ئه‌و كاته‌ى له رێى فه‌يسبووكه‌وه رێكلامى يانه‌كه‌م بينى و بڕيارمدا په‌يوه‌ندى به خاوه‌نه‌كه‌يه‌وه بكه‌م و له‌گه‌ڵى رێكبكه‌وم.
كه‌ناڵى سى ئێن ئێنى ئه‌مريكايى له‌و باره‌يه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كچه بۆندێكى چوارسه‌د هه‌زار دۆلارى خراوه‌ته به‌رده‌ست له به‌رامبه‌ر فرۆشتنى كچێنييه‌كه‌يدا، به‌ڵام تا ئێستا نه‌يفرۆشتووه و چاوه‌ڕێ ده‌كات پاره‌ى له‌وه زياترى پێ بدرێت.