بە ڤیدیۆ..ئاوارەكانی مووسڵ لە نێوان داعش و برسیەتیدا
K24 - مووسڵ
وێرای ئەوەی زیاتر لە مانگێکە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی شاری مووسڵ و دەوروبەری لە لایەن ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەستیپێکردووە و چەند گەڕەکێکی شاری مووسڵیش رزگارکراونەتەوە، رۆژ بە رۆژ ژیانی ھاوڵاتییان دەکەوێتە مەترسییەوە و بەھۆی برسێتییەوە ھانا بۆ ھێزە ئەمنییەکان دەبەن و بەردەوامیش لە لایەن رێکخراوەکانەوە کۆمەک و ھاوکاری بەسەر خێزانەکانی دانیشتووی مووسڵ دابەش دەکرێت و ئەوانیش باس لەوە دەکەن لە نێو مووسڵ ھیچ خواردنێک دەست ناکەوێت.