بازاڕی تەعجیلی ھەولێر لە سەرمادا بازاڕی گەرمە

گۆشتی باڵندەکان بە کوڵاوی پێشکەش دەکرێت

K24 - ھەولێر

 پێچەوانەی ھەموو بازاڕەکانی دیکە، بازاری تەعجیلی ھەولێر، تا کەش و ھەوا ساردتربێت کڕیار و سەردانیکارانی ئەو بازاڕە زیاتر دەبن، تاوەکو لە شەوە تاریک و ساردەکاندا، ژەمێک لە گۆشتی باڵندە بخۆن، ھەندێک لە میوانانی ئەو بازاڕە لە شارەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستانەوە دێن.

ژمارەیەك لەو ھاووڵاتیانەی سەردانی بازاڕی تەعجیل دەكەن ئەوە دەخەنەڕوو، تامی گۆشتی ئەوێ خۆشترە چونكە گۆشتی باڵندە كێوییەكانە و لە شوێنی دیكە ئەو كۆشتە نییە.

زۆرێك لەو ھاووڵاتیانەی لە خواردنگەكە ئامادەبوون باسیان لەوەكرد لە شارەكانی دیكەوە بۆ خواردن لەو خواردنگەیە لە شارەكانی دیكەی كوردستان ھاتوونە.