به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسێكی نزیك له په‌كه‌كه ده‌ستگیركرا
پۆلیسی ئینته‌رپۆل ده‌ستگیری كردووه
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕیوه‌به‌ری ئاژانسی (فورات نیوز) كه ئاژانسێكی نزیكی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) یه و زۆرتر چالاكی و هه‌واڵه‌كانی ئه‌وان بڵاوده‌كاته‌وه، له لایه‌ن پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی ئینته‌رپۆل ده‌ستگیركرا.
(ماکسیمە ئازادی) بەڕێوەبەری ئاژانسی فورات نیوز له شاری برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا ده‌ستگیركراوه و به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له لایه‌ن ئاژانسه‌كه‌یه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو" ناوبراو لە ساڵی 2000 وە لە ئەوروپا کاری ڕۆژنامەوانی دەکات و لەسەر داواکاری تورکیا له لایه‌ن پۆلیسی ئینته‌رپۆله‌وه دەستگیرکراوه".
فورات نیوز ئاژانسێکی هەواڵی نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستانه و به چه‌ند زمانێك هەواڵەکانی بڵاودەکاتەوە.