بەغدا و تاران ھەناردەكردنی نەوتی كوردستان لە رێگەی ئێران تاوتوێ دەكەن
شێركۆ جهودهت: سهردانی وەزیری نەوتی ئێران بۆ بهغدا دەستووری و سیاسیه
K24 - سلێمانی
بڕیارە بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران سەردانی بەغدا بكات، بە گوێرەی زانیارییەكان لەو سەردانەیدا لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەتی عێراق، ھەناردەكردنی نەوتی ھەرێمی كوردستان لە رێگەی ئێران تاوتوێ دەكەن.
سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان و وزە لە پەرلەمانی کوردستان ئەو سەردانەكەی وەزیری نەوتی ئێران بۆ بەغدا بە دەستووری و سیاسی و ئابووری ناودەبات، لە بەرامبەردا ئەندامیکی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێ، ھیچ کات حکوومەتی ناوەند رێکەوتنێکی لەو شێوەیە لە قازانجی ھەرێم ئەنجام نادات.