"ھەر دوكاندارێك ئامێری ئاگركوژێنەوە بەكارنەھێنێ سزا دەدرێت"
K24 - ھەولێر
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی به‌رداوام رێنمایی تازه بڵاو ده‌كاته‌وه بۆ رێگریكردن له رووداوی ئاگر كه‌وتنه‌وه، به‌تایبه‌تی بۆ مۆڵ باڵاخانهنوێیهكان، بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر كه یه‌كێكه له كۆنترین بازاڕی ئه‌و شاره و زۆربەی دوكانی فۆشتنی كاڵای جیاواز له‌و بازاڕه‌دا بوونی هه‌یه تائێستا نهتوتنراوه وه‌كو مۆڵ نوێیه‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، بۆیه له كاتی بونی ههرووداوێك زیانی ملیۆنان دۆلار له‌و بازاڕه ده‌درێت، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی شارستانی ھەولێر سه‌رجه‌م دوكانداری ئاگادار كردووەته‌وه كه ئامێری ئاگركوژێنه‌وه به‌كار بهێنن هه‌ر دوكاندارێك به‌كاری نه‌هێنێت سزا ده‌رێت.