کوردستان24 بەربژێرانی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی زاخۆ ئاشکرا دەکات

ئەمڕۆ یانەی زاخۆ راهێنەرەکەی دوورخستەوە

K24- هەولێر

یانەی زاخۆ بەفەرمی هادی ئەحمەدی لە راهێنەرایەتی یانەکەی دوورخستەوە و لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو راهێنەری نوێی دەستنیشان دەکات.

بەهۆی ئەنجامە خراپەکانییەوە، یانەی زاخۆ هادی ئەحمەدی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی دوورخستەوە، کە لەوەتەی لە رۆژی 18ی مانگی رابردووەوە ببووە راهێنەری یانەکە، لە 8 یاری چوار دۆڕان و چوار بەرامبەربوونی تۆمارکرد و لەسەر دەستی ئەو یانەی زاخۆ لە جامی عێراقەوە کرایە دەرەوە، لەم یارییانەش زاخۆ تەنیا گۆڵێکی لە ژێر سەرپەرشتی هادی ئەحمەد تۆمارکرد.

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، یان عیماد عودەی راهێنەری پێشووی یانەی نەفتی جنوب یان حازم ساڵحی راهێنەری یانەی دهۆک دەبنە راهێنەری داهاتووی یانەی زاخۆ و چاوەڕێ دەکرێت سبەی راهێنەری داهاتووی زاخۆ بگاتە شارەکە و رۆژی شەممەبەفەرمی لە پرێس کۆنفرانسێکدا بە میدیاکان بناسرێنرێت.