داعش هاووڵاتییه‌كی قه‌ره‌ته‌په سه‌رده‌بڕێت
به‌ر له سێ رۆژ له قه‌ره‌ته‌په رفاندوویه‌تی
K24 - هه‌ولێر:
چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، وێنه‌ی سه‌ربڕینی هاووڵاتییه‌كی قه‌ره‌ته‌په‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به‌ر له چه‌ند رۆژێك له ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه رفاندوونى.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و هاووڵاتییه عه‌ره‌بی پارێزگای دیاله‌یه و ناوی "نزار ساڵح عه‌لی جاسم" و له باكووری پارێزگاكه رفێندراوه و ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه دیمه‌نی سه‌ربڕینه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام كوردستان 24 به پێویستی نه‌زانی ته‌واوی وێنه‌كان بڵاوبكاته‌وه.
ھەرێم جاف پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "شەوی 5-6ى نيسان چەکدارانی داعش لە گوندی لهێب عمر مەندان، لەسنووری شارە دێی قەرەتەپە 3 هاووڵاتیان رفاندووە بۆ شوێنیکی نادیار".
رەحیم عەزيز سەرۆكی ليژنەی ئەمنی ناحییەی قەرەتەپە, پێشتر بە کوردستان24 گوتبوو: "ماوەیەکە چەکدارانی داعش له سنوورى قەرەتەپە دەستیان بە رفاندنی ھاووڵاتیانی ناوچەکە کردووە".
گوتیشی: "ھەفتەی رابردووش چەكدارانی داعش کوڕ‌و باوکێکى دیكەیان رفاندوو دواتر سەریانیان بڕیوون".