ڤلادیمێر ژێرنۆڤسكی: رووسیا یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت ده‌بێ كه دان به‌سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا ده‌نێت
سه‌رۆكی پارتی لیبرال دیموكراتی رووسیا په‌یامێك ئاراسته‌ی كوردستان ده‌كات
K24 - مۆسكۆ:
له‌كاتێكدا باشووری كوردستان رۆژ به‌رۆژ له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی نزیك ده‌بێته‌وه، پشتگیرییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه له كاتی خۆیدا زیاتر ده‌بن.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا ڤلادیمێر ژێرنۆڤسكی, سه‌رۆكی پارتی لیبرال دیموكراتی رووسیا كه هاوكات سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یه‌تی له په‌رله‌مانی رووسیا (ئه‌نجوومه‌نی دوما) و خاوه‌نی 39 كورسی په‌رله‌مانه, له‌باره‌ی ریفراندۆمەوە رووی پەیامی دەكاتە گەلی كورد و دەڵێت: "ئێستا گونجاوترین كاته بۆ سه‌ربه‌خۆیی، ته‌نها ده‌ست له ململانێی نێوخۆتان هه‌ڵبگرن، ئێوه یه‌ك نه‌ته‌وه‌ن و دراوسێی یه‌كترن و به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین، سه‌ربه‌خۆیی خۆتان رابگه‌ینن".