له‌ كه‌ركووك به‌ هۆى هەورە تریشقەوە هاووڵاتييه‌ك گيانى له‌ده‌ستدا

لە گەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکووک، هاووڵاتيیەک گیانی لەدەستدا و هاووڵاتیەکی دیکەش بریندار بوو

K24 – كه‌ركووك:

بە هۆی به‌ركه‌وتنى هەورە تریشقە، لە گەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکووک، هاووڵاتيیەک گیانی لەدەستدا و هاووڵاتیەکی دیکەش بریندار بوو.

بە وتەی حوسێن سابیر، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک بۆ کوردستان24، ئێوارە ئەمڕۆ لە گەڕەکی پەنجا عەلی، هاووڵاتیيەکی کورد، کە پیشەی وەستای کارەبایە لە کاتی باران باریندا کاری دەکرد، بەڵام هەورە تریشقە لێی داوە و دەست بەجێ گیانی لە دەستداوە.

گوتيشى: هه‌ر لەو شوێنە بەهۆی بەهێزی هەورە تریشقەوە هاووڵاتیەکی دیکە بریندار بووه‌، کە ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە و باری تەندروستی ناجێگیرە.