دوو وه‌زاره‌تی دیكه بۆ كورد یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه
پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان دواده‌خرێن
K24- هه‌ولێر:
سبه‌ی بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و 8 وه‌زاره‌ته‌ی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كه تائێستا ماون و پڕ نه‌كراونه‌ته‌وه، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه. پێشبینیش ده‌كرێت له‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌ماندا 2 وه‌زاره‌تی دیكه بۆ كورد یه‌كلایی بكرێنه‌وه و هه‌ردوو پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگریش به‌هۆی ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی شیعه و سونه‌كان بۆ كاتیكی دیكه دوابخرێت.
وابڕیاره 4 -12-2018 دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌نجام بدرێت و ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ش ئاشكرا بكرێت كه وابڕیاره بكرێنه وه‌زیری ئه‌و 8 وه‌زاره‌ته‌ی كه‌ماون.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته، محه‌مه‌د شاكر، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 دووپاتیكرده‌وه، "پیشبینی ده‌كرێت دوو وه‌زاره‌ت به كورد بدرێت، ئه‌وانیش وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران بۆ پارتی و وه‌زاره‌تی داد بۆ یه‌كێتی".
هه‌رچه‌نده دانیشتنی سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران تایبه‌ته به تێپه‌ڕاندنی ئه‌و 8 وه‌زاره‌ته‌ی كه ماون، به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی په‌یكه‌ری كابینه‌ی نویی حكوومه‌ت، به‌ڵام ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن، كه نه‌تواندرێت ئه‌وپرسه یه‌كلایی بكرێته‌وه، له‌مباره‌شه‌وه میران محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: "هێشتا لایه‌نه سیاسیه‌كانی شیعه و سوننه له سه‌ر هه‌ردوو پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن".
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ش، له‌دانیشتنی سبه‌ی ته‌نیا پۆستی 6 وه‌زاره‌ت ده‌نگیان له‌سه‌ر ده‌درێت و پڕ ده‌كرێنه‌وه و به‌هۆی ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی نێوان شیعه و سوننه‌وه هه‌ردوو پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری بۆ كاتیكی دیكه دواده‌خرێن.
H.B