كادیرێكی پارتی لە كەركووك تیرۆر كرا

"دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری بەھۆی سەختی برینەكەی گیانی لەدەستدا"

K24 - كەركووك

شەوی رابردوو لە گەڕەکی موسەڵای شاری کەرکووك، دەستڕێژی گولـلە لە کادرێکی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا و دوای ئەوەی گەیەندرایە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

کاوە ئەحمەد فەتحوڵڵا، بەرپرسی ناوچەی 3ی پارتی لە کەرکووك، سەبارەت بە رووداوەکە بە کوردستان 24 ی راگەیاند: "شەوی رابردوو عەبدولجەبار رەشید عارف، بەرپرسی رێکخراوی موسەڵای پارتی، لەکاتی گەڕانەوەی لە پرسەی ناسیاوێکیان لە گەڕەکی موسەڵا لەنزیک بارەگایەکی بەرەی توورکمانی و هاوکات نزیک بنکەی پۆلیسی ئازادی، دەستڕێژی گوولـلەی لێکرا و بەسەختی برینداربوو، دوای ئەوەی گەیەندرایە نەخۆشخانە ماوەی کاتژمێرێک لەژێر چاودێری پزیشكی و ئەنجامدانی نەشتەرگەری، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە كە بوونی فیشەکێک لە ناوسەریدا بوو گیانی لەدەستداوە".

گوتیشی: "كردەوەكە تیرۆریستیە و پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێكردووە".

 كادیرێكی پارتی لە كەركووك تیرۆر كرا
 كادیرێكی پارتی لە كەركووك تیرۆر كرا
 كادیرێكی پارتی لە كەركووك تیرۆر كرا
 كادیرێكی پارتی لە كەركووك تیرۆر كرا
 كادیرێكی پارتی لە كەركووك تیرۆر كرا
 كادیرێكی پارتی لە كەركووك تیرۆر كرا