سه‌عدی پیره: ماوه‌ی 4 ساڵ كه‌مه بۆ درێژه‌دان به رێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی
"هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و پۆستانه ده‌كه‌ین كه به‌ر یه‌كێتی ده‌كه‌ون"
K24- هه‌ولێر:
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره, وته‌بێژی یه‌كێتی نيشتيمانى كوردستان ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیان له‌گه‌ڵ شاندی دانوستانكارى پارتی، تایبه‌ت به كوردستان 24ى راگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر لایه‌نی ته‌كنیكی و هاوسه‌نگی نێوان پۆسته‌كان كراوه، به تایبه‌ت ئه‌و پۆستانه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی و سیادییه‌كان، كه به‌ر یه‌كێتی ده‌كه‌ون، بۆ ئه‌مه‌ش یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پۆسته‌كان ده‌كات.
سه‌باره‌ت به‌و رێككه‌وتنه سیاسیه‌ی له نێوان یه‌كێتی و پارتیدا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره گوتی: رێككه‌وتنه‌كه په‌یوه‌ندی به شه‌راكه‌تی راسته‌قینه و كاری هاوبه‌ش له داهاتوودا هه‌یه، بۆیه به بڕوای من ماوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه بۆ چوار ساڵ كه‌مه و ده‌بێت زیاتر بێت.
ئه‌مرۆ شاندی دانوستانكاری پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نویی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری سلێمانیی كرد و له‌گه‌ڵ شاندی یه‌كێتی كۆبووه‌ته‌وه.
H.B