رێككه‌وتنێكی 4 ساڵی له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی ئه‌نجام ده‌درێت
پارتی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و یه‌كێتیش بۆ واژۆكردنی رێككه‌وتن به‌په‌له‌ن
K24- هه‌ولێر:
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت پارتی و یه‌كێتی رێككه‌وتنێكی چوار ساڵه واژۆ بكه‌ن، یه‌كێتی لای خۆیه‌وه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی، چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌غدا، پرسی كه‌ركووك و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به ئه‌وله‌ویاتی رێككه‌وتنه‌كه ده‌زانێت، به‌ڵام ئه‌ندامێكی شاندی دانووستانكاری پارتی، پێكهێنانی حكوومه‌تێكی به‌هێز بۆ 4 ساڵی داهاتوو له پێشه‌وه‌ی هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌زانێت.
له‌مباره‌یه‌وه فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ئه‌م رێككه‌وتنه ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ رێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان"، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "له‌ڕێگه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پرسه‌كانی وه‌ك كه‌ركووك، كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا و پرسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش ده‌درێت".
له‌كاتێكدا یەکێتی ھەوڵەكانی چركردووەتەوە, بۆ ئەوەی به‌ر له پێک‌ھێنانی حکومەت برگە و خاڵەكانی ئەو ڕێکەوتنە 4 ساڵیە بەتەواوی دیاری بکرێت و لە كۆبوونەوەی سەركردایەتی بڕیاری لەسەر بدەن، فرسه‌ت سۆفی ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات, به‌ر له ڕیکەوتنیان لەگەل ھەر لایەنێک, كاری لە پێشینەیان پێكھێنانی كابینەی نوێی حكومەتی ھەرێمی كوردستانە و ئاماده‌یی حزبه‌كه‌شی بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی و گۆڕان نیشاندا.
لە مێژووی پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی دوو ڕێکكەوتن ئەنجام دراون, یهكێكیا له ساڵی ٢٠٠٤ تایبه‌ت بوو به چۆنێتی دابەشکردنی پۆستەکانی هه‌ولێر و به‌غدا. دووه‌میشیان ڕیکكەوتنی ستراتیژی بوو، کە لە ساڵی ٢٠٠٧ ئەنجام دراوە, ئێستاش بڕیاره رێككەوتنێكی دیكە بۆ ماوەی 4 ساڵ لە نێوانیاندا واژۆ بكرێت.
H.B