كوردستان 24 به دواداچوون بۆ بڕیارێكی وهزارهتی گواستنهوهی عێراقی دهكات
ئايا كارتى مۆبایل ههرزان دهبێت؟
K24 - ههولێر:
لە بەدواداچوونێکی کوردستان 24 سەبارەت بە دابەزینی نرخی کارتی موبایل دەردەکەوێت هیچ بڕیارێک نيیە بۆ دابەزینی نرخ، وەزارەتی گواستنەوەش ئاشکرای دەکات، هیچ بڕیارێکیان لهوبارهیهوه بەدەست نەگەیشتووە. راشیدەگەیێنێت، كە دابەزینی نرخی کارت تەنیا کۆمپانیاکانی پەیوەندی نۆرماڵ دەگرێتەوە.
دابەزینی نرخی کارتی مۆبایل، تۆڕه کۆمەڵایەتیيەکانی تەنیوە، ئهوهش دواى بڵاوكراوهیهتی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق هات، بريارى داوه نرخی پهیوهندییهكان دابهزێنێت.
کوردستان 24 لەم پاکێجە بە دواداچوون بۆ ئەو ههواڵه دەکات, خاوەنی یەکێک لە کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن رەتیدەکاتەوە ئەو داشکاندنە کارتی مۆبایل بگرێتەوە و دەڵێت: "بڕیارەکە بۆ هێڵی نۆرماڵ و نرخی کارتیش وەک خۆی دەمێنێتەوە".
وهزارهتی گواستنهوه و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، هیچ بڕیارێکی بۆ دابەزینی نرخی کارتی موبایل بە دەست نەگەیشتووە، داشکاندنی نرخی کارتی مۆبایل لە دەسەڵاتی تۆڕی گەیاندنی عێراقە و دەبێت لە بودجەی 2019 جێگیر بکرێت، بەڵام وەک خۆی ماوەتەوە.