مه‌رجی لایه‌نه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان
تائێستا یه‌كێتی نه‌یتوانیوه پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ یه‌كێك له كاندیده‌كانی یه‌كلایی بكاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
پارتی و یەکێتی جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، تا لایەنەکان لەسەر هەرسێ سەرۆکایەتیەکە نەگەنە رێککەوتن، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵنابژێردرێت. پەرلەمانتارێکی پارتی هۆکاری هەڵنەبژرادنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەخاتە ئەستۆی لایەنەکانی دیکە و پەرلەمانتارێکی یەکێتیش دەڵێت: پارتی داوای لێنەکردووین دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بە تەنها هەڵبژێردرێت.
له‌مباره‌یه‌وه جوان یونیس رۆژ بەیانی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی دانوستانكاری پارتی كردووه، ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك ئاماده‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، به‌ڵام تائێستا لایه‌نه‌كانی دیكه له‌نێوان خۆیان رێكنه‌كه‌وتوون و خۆیان یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "گفتوگۆكان له ئاستێكی باشدان و پێشبینی ده‌كه‌ین، به‌ر له هاتنی نه‌وروز هه‌موو شتێك یه‌كلایی ببێته‌وه و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش هه‌ڵبژێردرێت".
بەگوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردن و گفتوگۆ و لێدوانی لایەنەکان, کێشە لەسەر سەرۆکایەتی پەرلەمان نیە و سەرۆکی پەرلەمان بۆ یەکێتی یەکلای بووەتەوە, یەکێتیشی رەتی نەکردووەتەوە كه ئەو پۆستەی وەرنەگرێت, به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، جگە لە رێککەوتنی نێوان لایەنەکان, یەکێتی لە نێوخۆش نەیتوانیوە ئەو پۆستە بۆ یەکێک لە کاندیدەکانی یەکلايی بکاتەوە.
له‌مباره‌شه‌وه هاورێ مەلا ستار, په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ناكرێت له وێستگه‌یه‌ك كۆك بین و له وێستگه‌یه‌كی دیكه ناكۆك بین، بۆیه پێویسته له هه‌موو جومگه‌كان رێك بكه‌وین, بۆئه‌وه‌ی رووداوه‌كانى خولی پێشوو دووباره نه‌بنه‌وه و نه‌بينه هاوڕێی نیوه رێگای یه‌كتری".
مه‌لا ستار ده‌شڵێت: "پارتی پێشنیازێكی وای نه‌كردووه كه په‌رله‌مانی كوردستان به پاكێجێكی جیاواز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی بكات، به‌ڵكو پێشتر پارتی خۆی داوای كردبوو كه هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه به یه‌ك پاكێج چاره‌سه‌ر بكرێن و رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر بكرێت".
ھەرچەندە ھەر یەك لە پارتی، یەكێتی و گۆڕان بەردەوام لە گفتوگۆكردندان بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان, بەڵام تا ئێستا ھیچ وادەیەك بۆ پێكھێنانی حكوومەت دیاری نەكراوە, ئەمەش نیگەرانی لای ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان درووستكردووە و دەڵێن: ئەمە كاریگەری كردووەتە سەر كاروباری رۆژانەی خەڵك و داوا دەكەن, لایەنەكان بەزوويی له‌سه‌ر پێكھێنانی حكوومەت بگەنە رێككەوتن.
H.B