فراكسیۆنه‌كان داوای رێككه‌وتن له لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن
یەكێتی رەتیدەكاتەوە، ھۆكاری دواكەوتنی پێكھێنانی حكوومەت بێت
K24 – هه‌ولێر:
چوار مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تێده‌په‌ڕێت و تاوه‌كو ئێستا دانووستانی لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ نه‌گه‌یشتووه‌ته ئامانجه سه‌ره‌كییه. له‌و باره‌وه ئومێد خۆشناو، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رايگه‌ياند، دواكەوتنی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت دوور لە پێشبینییەكان بوو.
لە بەرامبەردا لوقمان وه‌ردى، پەرلەمانتاری یەكێتی رەتیدەكاتەوە، كە حزبەكەی ھۆكاری دواكەوتنی پێكھێنانی حكوومەت بێت.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى په‌يامنێرى كوردستان24، ھەوڵێک ھەیە، کۆبوونەوەیەک لە نێوان سەرۆکی کاتی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی سەرجەم فراکسیۆنەکان ئەنجامبدرێت، بۆ ئەوەی فشار لە لایەنە سیاسیيەکان بکەن، ھەرچی زووە لە نێوان خۆیان بگەنە رێککەوتنی کۆتایی، بەشێوەیەک بێت کە بەلایەنی کەمەوە، تا ناوەڕاستی مانگی شوبات، دەستەی سەرۆکایەتی پەرله‌مان ھەڵبژێردرێت و پەرلەمان دەست بە کارەکانی خۆی بکات.
پەرلەمانتاران نیگەرانن لە دواخستنی کۆبوونەوەکان و درێژەکێشانی پێکنەھێنانی حکوومەت، چونکە پێیان وایە دوای تێپەڕبوونی ئەو ماوە زۆرە بەسەر سوێندخواردنیان، نەیانتوانیوە ئەرکی پەرلەمانتاری جێبەجێبکەن، لەبەر ئەوەی نوێنەری حیزبیشن، ناچارن گوێڕایەڵی فەرمان و راسپاردەی سەرکردایەتی حیزبەکانیان بن.
بەشێک لە فراکسیۆنەکان جەخت لە پەلەکردن لە ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەنەوە، چونکە بە رای ئەوان دەستەی سەرۆکایەتی لە نێوان پارتی و یەکێتی و پێکھاتەکان یەکلا بووه‌تەوە، بۆیە ھەڵبژاردنی ئەو دەستەیە لە پێک‌ھێنانی حکومەت و دابەشکردنی پۆستە وەزاریيەکان ئاسانتر دەبینن.