په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست به تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاسا گرنگه‌كان ده‌كات
3 پڕۆژه‌یاسا چاوه‌ڕێی پهسهندكردنن
K24- هه‌ولێر:
سێ پڕۆژەیاسا لە پەرلەمانی کوردستان چاوەرێی رێککەوتنی لایەنەکانن، فراکسیۆنی پارتی دەڵێت: ئەو پڕۆژەیاسایانە رەهەندی نیشتیمانیان هەیە، بۆیه پێویستە بە رێککەوتن تێپەرێنرێن. دوای هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان‌و پڕۆژەیاسای چاکسازی پەسەند دەکرێت.
پڕۆژه‌یاساكان له هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوو پڕۆژەیاسای دەستوور و چاکسازی پێكهاتوون, له‌كاتێكیشدا فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئه‌و 3 پڕۆژەیاسایە بە ستراتیژ دەزانێت، زێدان برادۆستی، په‌رله‌مانتاری ئه‌و حیزبه له په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت: "دەبێت بە رێککەوتن پەسەند بکرێن".
هاوكات فراکسیۆنەکانیش پڕۆژەیان بۆ بەشێک لە سێکتەرەکان ئامادە کردووە, فراکسیۆنی یەکگرتووش کە خۆی بە ئۆپۆزسیۆنێکی توند ده‌زانێت, پڕۆژەیاسایێكی بۆ نەهێشتنی پاشه‌کەوتی مووچە و چاکسازی ئامادە کردووە. شێركۆ جه‌وده‌ت، په‌رله‌مانتاری ئه‌و حزبه ده‌ڵێت: "بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین، كه پێویسته سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت. ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كگرتوو، پاكێجی چاكسازی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه و خانه‌نشینیمان پێشكه‌ش كردووه".
پڕۆژەیاساکان دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی لیژنەی کاروباری یاسایی و جێگرەکانی پێشكه‌ش ده‌كرێن, چاوه‌ڕێش ده‌كرێت زۆرترین پڕۆژه بۆ لێژنه‌ی كاروباری یاسایی بنێردرێن، چونکە زۆربەی فراکسیۆنەکان پڕۆژەیان ئامادە كردووه.
له‌م باره‌شه‌وه رووپاك ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتاری کۆمەڵی ئيسلامی، هه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئێمه لەگەڵ پەسەندکردنی هه‌ردوو پڕۆژەیاسای چاکسازی و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانین، به‌ڵام له‌لای ئێمه، یاسای چاکسازی، پێشەنگ ترە".
ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن، كه ئه‌گه‌ر بە رێیکەوتنی سیاسی نەبێت، هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و پڕۆژەیاسای دەستوور دەبێتە هۆی ئاڵۆزیی سیاسی لە هەرێمی کوردستان, به‌مه‌ش کێشەکانی هەرێم لە رووی سیاسییەوە دەگەڕێنەوه خاڵی سەرەتا, بۆیە هەموو فراکسیۆنەکان بۆ ئەم 3 پڕۆژەیە, داوای رێککەوتنی سیاسی دەکەن.
H.B