"هەواڵێکی خۆش" له حكوومهتی ههرێمهوه بۆ مووچەخۆران
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە
K24 – ههولێر:
بڕیارە ئەمڕۆ هەینی 08/03/2019، کاتژمێر 3:30 خولەکی پاش نیوەڕۆ، ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێەوە و هەڵگرتنی پاشەکەوتی مووچە رابگەیەنێت.
چەند وەزیرێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بە کوردستان24یان راگەیاند: "ئەمڕۆ هەواڵی خۆش بە مووچەخۆران دەدەین".
دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجام دەدات و گۆڕانکارییەکان رادەگەیەنێت.
بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە، جەنگی دژ بە داعش، دابەزینی نرخی نەوت و هاتنی سەدان هەزار ئاوارە بۆ هەرێمی کوردستان، ماوەی پێنج ساڵە دۆخێکی ئابووریی دژواریان بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دروست کردووە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت، بەم نزیکانە ئەو دۆخە لە هەرێمی کوردستان کۆتایی پێ بێت.
H.J