مەلا بەختیار: با دڕدۆنگی و یەكترشكاندن كۆتایی بێت
"پێویستە نەورۆز بكرێتە جەژنی یەكڕیزیی كورد"
K24 - سلێمانی
مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی رایدەگەیەنێت "پێویستە كورد نەورۆزی نەتەوەیی بكاتە ههوێنی یەكڕیزیی كورد لە تەواوی كوردستان، چونكە یەكڕیزیی كورد دەبێتە پەیامێكی زۆر جوان بۆ دنیا و دڵخۆشیی بۆ گەلەكەمان".
مەلا بەختیار بە كوردستان24ی گوت: "پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و یەكڕیزیی كورد، دەبێتە پەرژینێكی جوان بۆ گەلی كوردستان".
گوتیشی: "ئومێدەوارم بەم جەژنی نەورۆزە گەردەن ئازایی لە یەكتر بكەین و دڕدۆنگی و تۆران و یەكترشكاندن كۆتایی پێ بێت".
ھ،م