له كۆیه كهسێك براكهی دهكوژێت
كێشهكه لهسهر زهوی و زار بووه
K24- كۆیه:
ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆیە، دوو برا دوای دەمەقاڵێی نێوانیان، دەبێتە شەڕیان و یەکێکیان ئەوی دیكهیان دەکوژێت و بكوژهكه رادهكات.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی کۆیە هەواڵەکەی بۆ کوردستان ۲٤ پشتڕاست کردەوە و ئاماژەی بەوەدا, لە شەڕەکەدا چەك بەکار هاتووە و کەسێك تەقەی لەبرا ۳۳ ساڵیەکەی خۆی کردووە و کوشتویەتی.
سەرچاوەکە ئاشكراشيكرد, تۆمەتبارەکە ڕایکردووە و تا ئێستا دەستگیرنەکراوە، بەڵام هێزەکانی پۆلیس بەدوای دۆزینەوە و دەستگیرکردنیدا دەگەڕێن.
سەرچاوەکەی پۆلیس راشیگهیاند، بە ووتەی کەس و کارەکەیان کێشەکە لەسەر موڵك و زەوی زار سەریهەڵداوە, ئاماژەی بۆ ئەوەدا, ئەو دوو برایە لەسەر زەوی و زار کێشەیان کەوتووەتە نێوان و کوژراوەکە تەمەنی ٣٢ ساڵە و بکوژیش هەڵهاتووە و پۆلیس لە هەوڵی دەستگیرکردنییەتی.
H.B