خانه‌قین.. كه‌مپینێك بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 راگه‌یه‌ندرا
هاووڵاتیانی خانه‌قین داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن
K24- خانه‌قین:
بە ھۆی ئەو ڕەوشە خراپە ئەمنییەی ڕووبەڕووی خانەقین و دەوروبەری بووەتەوە، کۆمەڵیك چالاكی مەدەنی له خانه‌قین، کەمپینێکی واژۆ کۆکردنەوەیان راگەیاندووە، بۆ ئەوه‌ی لەو ڕیگایەوە داوا لە حکوومەتی عیراق بکەن، چیتر ده‌ستاوده‌ستكردن بە ماددەی 140 نەکات و ئەو ماددە دەستورییە جیبەجێ بکات، بۆ ئەوەی چارەنووسی ناوچەکانیان لەوە خراپتر نەبێت.
ویسام ئه‌حمه‌د، كه یه‌كێكه له‌و چالاكه مه‌ده‌نییانه‌ی كه‌مپینه‌كه‌یان راگه‌یاندووه، ده‌ڵێت: خانه‌قین شاری پێكه‌وه‌ژیانه، ئه‌م كه‌مپینه‌یشمان بۆ ئه‌وه راگه‌یاندووه، كه ته‌واوی پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره تێیدا به‌شدار بن، بۆ ئه‌وه‌ی مادده‌ی 140 جێبه‌جێ بكرێت، كه ئه‌و مادده‌یه له ده‌ستووری عێراقدا جێگیر كراوه، به‌ڵام تا ئێستا كاری پێ نه‌كراوه.
ئه‌و چالاكه ده‌شڵێت: جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده‌یه له زیانی هیچ پێكهاته‌یه‌ك نییه و مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان تێیدا به‌رجه‌سته كراوه.
لە ماوەی 24 کاتژمێرى رابردوو، زیاتر لە 3 ھەزار ھاووڵاتی خانەقین واژۆیان بۆ ئەو کەمپینە کردووە. ئەو ھاووڵاتیانەیش كه بۆ واژۆکردن سه‌ردانی ئەم کەمپینە ده‌كه‌ن دەڵێن: جێبەجێکردنی ماددەی 140ى دەستووری عێراق و گەڕانەوەی پێشمەرگە دەبێتە ھۆکارێك بۆ ئەوەی ناوچەکانیان لەو دۆخە ئەمنییە خراپە رزگاری بێت، كه له ئارادایه، هه‌وره‌ها ده‌بێته فاكته‌رێكیش بۆ ئه‌وه‌ی چیتر کورد ناوچەکە چۆڵ نەکات.
H.B