پشکەکانی سعودیە و کەنداو دوای هێرشەکانی سەر ئارامکۆ دابەزی

گۆڕانکارییەکان بۆ ماوەیەکی کاتیی دەبن

K24 – هه‌ولێر:

دوای هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆ، پشکەکانی سعودیە 2.3% دابەزی

ئەوەش بەردەوامی ئاراستەی دابەزینی پشکەکانی سعودیەیە، کە لەم چەند هەفتەی رابردوو بەهۆی کەمی نرخی نەوت و دڵەڕاوکێکان لە دیدگای ئابووری لە دابەزیندایە.

پێنوێنی سەرەکی بازاڕی سعودیە، سەرجەم دەستکەوتەکانی ئەمساڵی لە دەستدا و نزیکەی 18% دابەزینی تۆمارکردووە.

هاوکات پێنوێنی سەرەکی کوێتیش بە رێژەی 1.1% و پێنوێنی دوبەی 0.8% دابەزین بەهۆی کاریگەر بوون بە هێرشەکانی سەر سعودیە.

پشکی کۆمپانیای سابکی سعودی کە گەورەترین کۆمپانیای پێترۆکیمایی سعودییە، بە رێژەی 3.3% دابەزی دوای ئەوەی رایگەیاند بەهۆی هێرشەوە بە رێژەی 49%  کورتهێنانی لە هاوردەکردن بۆ دروستبووە.

هاوکات کۆمپانیاکانی دیکەی پێترۆ کیمیایی وەک یەنبەع و وەتەنی بۆ پێترۆکیمیایی و کەیان، رایانگەیاند کورتهێنانێکی زۆریان لە هاوردەکردن بۆ دروستبووە.

ئەمە هێرشەش لە کاتێکی خراپدایە، چونکە کۆمپانیای ئارامکۆ ئامادەکاری دەکات لەمساڵدا پشکەکانی لە بۆرسەی ریاز بخاتە روو.

‌H.J