داوا ده‌كرێت په‌له‌ له‌ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان بكرێت

"هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت"

K24- هه‌ولێر:

په‌رله‌مانی كوردستان چاوه‌ڕێی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌ بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، سکرتێری پەرلەمانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت هەمواری دەستووری عێراق کاریگەری لەسەر نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان دەبێت.

مونا قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، هەر هەموارێك له‌ ده‌ستووری عێراق ببێتە هۆی لەدەستدانی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، رەتی دەکەینەوە.

له‌كاتێكدا پێشنیاز دەکرێت تا دەستووری عێراق هەموار نەکراوەتەوە، هەرێمی کوردستان دەستووری خۆی بنووسێتەوە، مونا قاوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستانیش جه‌خت ده‌كاته‌وه‌،  پەرلەمان ئامادەیه‌ بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور له‌م قۆناغه‌دا.

H.B