حكومه‌تی عێراق پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ران و كۆمیسیۆنی په‌سند كرد
هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانیش بۆ كاتێكی نادیار دواخرا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و پڕۆژه یاسای كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی په‌سند كرد.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، كه بڕیار بوو رۆژی (1ی نیسان/ ئه‌پریلی 2020) به‌ڕێوه‌بچێت، دواخست و پڕۆژه یاسای كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی په‌سند كرد و هه‌ردوو پڕۆژه‌كه ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات بۆ په‌سند كردنیان.