رووسیا و توركیا هه‌شته‌م گه‌ڕی هاوبه‌شی سه‌ربازییان له كوبانێ ئه‌نجامدا
له دووری چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له شاری "كوبانێ"
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (18ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2019)، رایگه‌یاند، بۆ جاری هه‌شته‌م به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سوپای توركیا گه‌ڕێكی چاودێریان له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان سووریا و توركیا ئه‌نجامداوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا، راشیگه‌یاند، له دووری چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له شاری "كوبانێ" له‌گه‌ڵ سوپای توركیا گه‌ڕه هاوبه‌شه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه. هێلیكۆپته‌ری سه‌ربازی رووسیاش به‌شدار بووه. له ئاسمانه‌وه چاودێری ره‌وشی ناوچه‌كه و ئاسایشی گه‌ڕه هاوبه‌شه‌كه‌ی كردووه.
گه‌ڕه هاوبه‌شه‌كانی نێوان رووسیا و توركیا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێككه‌وتنه به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی رووسیا، "ڤلادیمێر پوتن" و سه‌رۆكی توركیا، "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" له "سوچی" رۆژی (22ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019) واژوویان كرد.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، ده‌بێت هێزه كوردییه‌كان به قوڵی (30) كیلۆمه‌تر له ناوچه سنوورییه‌كان بكشێنه‌وه و ناوچه‌كانیان راده‌ستی پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا بكه‌ن.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر