عێراق.. ئاماده‌كاریی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له حكوومه‌ت ده‌كرێت
واژۆ كۆده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه، واژۆ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆده‌كرێته‌وه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی سائیروونی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در، نووسراوێكی ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له حكوومه‌ت ئه‌نجام بدرێت.
به هۆی به‌رده‌وامی كوژرانی خۆپیشانده‌ران، به‌تایبه‌تیش دوای سووتاندنی كۆنسوڵخانه‌ی ئێران له نه‌جه‌ف، داواكارییه‌كانی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌ت زیاتر بوونه.
ئه‌مڕۆش عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش به په‌رله‌مان ده‌كات و دووپاتی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و پێشتریش بژارده‌ی له‌و جۆره‌ی باسكردووه.
ئ. م
.jpg)
.jpg)
.jpg)