لە رێگەی پرۆژەیەكی فۆتۆگرافییەوە كاری ژنان دەردەخرێت

پڕۆژەى خانمان خۆیان دەنووسنەوە كاره‌كانی فراوانتر ده‌كات

K24 - سلێمانی

پڕۆژەى "خانمان خۆیان دەنووسنەوە" پڕۆژەیەکى فۆتۆگرافییە، فۆتۆگرافەر ناسح عەلى خەیات، خاوەنی بیرۆكەی پڕۆژەكەیە و لەگەڵ بەشێک لە ژنانى  شێوەکارى کوردستان،ئامانجى  لێی ناساندن و دەرخستنى  تواناى  خانمانى کوردە لە کارى هونەریدا، سەربارى  ئەو  ئاستەنگیانەی رووبەڕوویان دەبنەوە.

ڤارین سالار، شێوەکارە و بەشداری لە پڕۆژەكەدا كردووە، ئەو بۆ کێشانى  تابلۆیەک چووەتە ناو سرووشتە، تابلۆکەى ڤارین  دەنگی ئەو خانمانە دەگەیەنێت كە رێگایەك بۆ دەربڕینی ناسۆرییەكانیان نادۆزنەوە.

ڤارین بە كوردستان24ی گوت: "ئەو تابلۆیەی دەیكێشم تابلۆی ژنێكە، گوزارشتە لەو ژنانەی كە ناتوانن قسە بكەن و دەنگیان بگات، خەمەكانیان لە ناخەوە بە شاراوەی دەمێنێتەوە، دەمانەوێت بەم پڕۆژەیە ئازاری خانمان دەربخەین".

ناسح عەلى خەیات، وەك فۆتۆگرافەرێك كە خاوەنی پڕۆژەكەیە دەڵێ: "كۆمەڵێك خانمی شێوەكار و دەست رەنگین ھەن، من دەمەوێت لە رێگەی زوومی كامێراكەمەوە زیاتر بیان ناسێنم".

ھ.م