لەناو بازاڕی كۆیە سوپرایز بۆ كارمەندێكی ھاتووچۆ دەكرێت
بەبێ ئەوەی ئاگاداربێت لەسەر شەقام رۆژی لە دایكبوونی بۆ كرایەوە
K24 - ھەولێر
ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی كۆیە، وەك رێزلێنان لە ساڵڕۆژی لەدایكبوونی لەناو بازاڕی كۆیە وەك سوپرایز رێوڕەسم بۆ كارمەندێك رێكدەخەن.
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە و ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوبەرایەتیەکە، لەسەر شەقام و لەناو بازاڕی کۆیە، وەک رێز لێنان لە ئەرک و ماندووبوونی، بەبێ ئەوەی پێشتر ئاگاداریان کردبێتەوە، وەک سوپرایز ساڵ رۆژی لەدایکبوون بۆ کارمەندێکیان ساز دەکەن.


