عەبدولمەھدی وادەی بەردەوامبوونی وەك سەرۆك وەزیران ئاشكرا دەكات

"ھەوڵی راوێژکارییە سیاسییەکان بۆ دیاریكردنی كەسێك بەردەوامە"

K24 - ھەولێر

سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق رایدەگەیەنێت، تا پێکهێنانی حکوومەتی نوێ، لە سەر کارەکانی بەردەوام دەبێت.

لە لێدوانێکی تەلەڤزیۆنیدا عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق رایگەیاند، تا پێکهێنانی حکوومەتی نوێ، لەسەر کارەکانی بەردەوام دەبێت.

هەروەها عەبدولمەھدی ئاماژەی بەوەشكرد، هاوکاری حکوومەتی داهاتوو دەبێت.

سەبارەت بە بودجەی گشتی عێراق گوتی: "پڕۆژە بودجەی ساڵی 2020 ئامادەیە".

لەبارەی دیاریکردنی کەسێک بۆ سەرۆکایەتی کردنی حکوومەتی داهاتوو عادل عەبدولمەھدی گوتی: "راوێژکارییە سیاسییەکان لەو پێناوەدا بەردەوامن".

ھ.م