سهرۆك كۆمار داوایهكی به پهله ئاراستهی دادگای فیدرالی دهكات
ماوهی دهستووری بۆ ههڵبژاردنی سهرۆك وهزیرانی داهاتوو كۆتایی هات
K24 - بهغدا:
بەهۆی ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان، راسپاردنی کەسێکی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ، بۆ رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دواخرا.
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، پەیامێکی بەپەلەی بۆ دادگای فیدڕاڵی ناردووە، بۆ یەکلاییکردنەوەی دیاریکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی.
بەگوێرەی لێکدانەوەی میدیا و چاودێرانی سیاسی عێراق، ئەنجوومەنی نوێنەران و سەركردەکان، پرۆسەی سیاسیی عێراقیان پەكخستووە و تەنها كات دەكوژن.
چەقبەستنی هەوڵە سیاسییەكان بۆ دیاریكردنی كاندیدێكی نوێ بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران، لە كاتێكدایە، خۆپیشاندانەكانی ناڕەزایی هاووڵاتیانی بەغدای پایتەختی فیدراڵ و شارەكانی دیكهی باشوور بەردەوامە و خۆپیشاندەران سەرجەم ئەو کاندیدانەی لەلایەن حزبە سیاسییەکانەوە پێشنیازکراون رەتدەکەنەوە.
پێشتریش سەعد حەدیسی گوتەبێژی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق، حكومەتی كاربەڕێكەر تا پێكهێنانی حكومەتی نوێ لە كارەكانی بەردەوام دەبێت، گوتیشی، هیچ وادەیەك بۆ كۆتاییهێنان بە كاری حكومەتی كاربەڕێكە دیاری نەکراوە.
رۆژی پێنجشەممە، دوا وادەی یاسایی بوو بۆ دیاریکردنی کەسێك بۆ جێگرتنەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرەڕای لایەنە سیاسییە عێراقییەکان چەندی ناویان پێشنیاز کردووە، بەڵام تا ئێستا لەسەر ناوێك یەکلانەبوونەتەوە.