توێژینەوەیەکی نوێ کاریگەری زۆر کارکردن لەسەر تەندروستی دڵ ئاشکرا دەکات

رۆژانە چەند کاتژمێر کاربکەین دووچاری بەرزی فشاری خوێن دەبین؟

K24 – هه‌ولێر:

رەنگە ئەگەر رۆژانە چەند کاتژمێرێک زیاتر کار بکەیت، سوودی ماددی بۆت هەبێت، بەڵام شتێکی دیکەش کە رەنگە لە پارە گرنگترە بێت هەیە، ئەو چەند کاتژمێر زیادە کارکردنە، ئەگەری تووشبوو بە نەخۆشی بەرزی فشاری خوێن زیاد دەکات.

بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە یەکێتی تەندروستی دڵی ئەمەریکا ئەنجامی داوە، هەفتانە کارکردن بۆ ماوەی 49 کاتژمێر یان زیاتر، ئەگەری بەرزبوونی فشاری خوێن بە رێژەی 66% زیاد دەکات.

بەگوێرەی توێژینەوەکە، زۆربەی خەڵک هەست بەم نەخۆشییە ناکەن سەرەتا، تا ئەو کاتەی نەخۆشییەکە پەرەدەسەنێت، ئەم جۆرە حاڵەتەش بە "بەرزی فشاری خوێنی داپۆشراو" ناو دەبرێت.

توێژینەوەکە دەریخستووە، تەنانەت یەک کاتژمێر زیاتر کارکردن، واتە 41 کاتژمێر لە هەفتەیەکدا، کاریگەری لەسەر تەندروستی دڵی کەسەکە دەبێت.

توێژینەوەکە لەسەر سێ هەزار و 500 کارمەندی جیاواز بۆ ماوەی پێنج ساڵ کراوە، لە رێگای ئامێری چادێری دڵی تایبەت چاودێریی کراون.

CBSNEWS