دوای نیو سه‌ده له بایكۆتكردن فه‌ره‌نسا پێداویستی سه‌ربازی له ئیسرائیل ده‌كڕێت
جه‌نه‌راڵ شارڵ دیگۆڵ قه‌ده‌غه‌ی كردبوو
K24 – هه‌ولێر:
دوای زیاتر له "نیو سه‌ده" جارێكی دیكه فه‌ره‌نسا ده‌ستی به كڕینی كه‌رسته‌ی سه‌ربازی له ئیسرائیل كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی خۆیدا دژی رێكخراوه ئیسلامییه‌كانی ئه‌فریقیا به‌كاری بهێنێت.
حكومه‌تی فه‌ره‌نسا بڕیاریدا (پێنج تا هه‌شت) رۆبۆتی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی سه‌رباز، كه كۆمپانیای "رۆبۆتیم"ـی ئیسرائیل به‌رهه‌می هێناوه، بكڕێت.
له سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی ساڵی (1967)ی ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی، جه‌نه‌راڵ "شارڵ دیگۆڵ"ـی سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی فه‌ره‌نسا قه‌ده‌غه‌ی كردبوو، پاریس چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی له ئیسرائیل بكڕێت.
ئه‌و رۆبۆته ئیسرائیلیانه له توانایاندا هه‌یه (800) ته‌ن كه‌رسته و پێداویستی بگوازنه‌وه.
فه‌ره‌نسا به نیازه ئه‌و رۆبۆتانه له گواستنه‌وه‌ی پێداویستی سه‌ربازی، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و بریندارانی سوپا له ناوه‌ڕاستی ئه‌فریقا به‌كار بهێنێت.
رۆژنامه‌ی "مه‌عاریف"ـی عبری بڵاویكرده‌وه، فه‌ره‌نسا خواستی خۆی بۆ كڕینی ئه‌و رۆبۆتانه پیشانداوه، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له به‌یه‌كدادانی دوو هێلیكۆپته‌ری سه‌ربازی، (13) سه‌ربازی فه‌ره‌نسی له ئه‌فریقا كوژران.
له ساڵی (2011)دا یه‌كه‌ی پیشه‌سازی ئاسمانی ئیسرائیل، بۆندێكی به به‌های (نیو) ملیار دۆلار به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا واژوو كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی جۆری "هاروون" و "ئیتان" بفرۆشێته پاریس، به‌ڵام دواجار بۆنده‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه و هێزه ئه‌منییه‌كانی فه‌ره‌نسا رایانگه‌یاند، ئه‌و فڕۆكانه بۆ ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ناوچه بیابانییه‌كان ناگونجێن.