پۆتین: پێشنیازی ئێمە بۆ ئێران و ئەمریکا روونە
ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی رووسیا دەڵێت "پێشنیازەکانی مۆسکۆ لە بارەی یۆرانیۆنی ئێران، هەم بۆ تاران هەم بۆ واشنتن روون و رەوانە، بۆیە رووسیا نایەوێت خواستی خۆی بسەپێنێت"
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی سپوتنیکی رووسی، پۆتین ئاماژەیداوە، لە ساڵی 2015دا رێگەچارەیەکی هاوشێوە بووە مایەی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان، بەڵام ئیستا یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران دەکرێ لە ژێر چاودێری رێکخراوی ئاژانسی نێودەوڵەتیی سەر بە تەنەوە یەکگرتووەکان ببێتە بەرنامەیەکی ئاشتیانەی ئەتۆمی.
پۆتین جەختیکردووەتەوە و دەڵێت: رووسیا پاڵپشتی لە هەر رێگە چارەیەک دەکات کە ببێتە فاکتەری کەمکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی سەر ئێران، چونکە ئێران وڵاتێکە دۆستە و دڵنیام ئێرانیش باوەڕیان بە ئێمە هەیە.
هەروەها ئومێدی دەربڕیوە لەوەی هەردوو لایەنی ئەمریکا و ئێران بتوانن رێگەیە چارەیەک بدۆزنەوە.