یەکەم فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە رووسیا سازدەکرێت

حکومەتی رووسیا ره‌زامەندی پیشانداوه‌

K24 – دهۆك:

حکومەتی رووسیا ره‌زامەندی لەسەر سازدانی یەکەم فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ پیشاندا.

گوڵیزار کەرەم گەردەن زەری، کچی ھونەرمەندی ناسراوی کورد لە رووسیا "کەرەم گەردەن زەری"  له‌ لێدوانێكدا بۆ "کوردستان24" رایگەیاند، دوای هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆر، وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی  رووسیا ره‌زامەندی لەسەر دەستپێکردنی یەکەم فێتسیڤاڵی فیلمی کوردی لەو وڵاتە پیشاندا.

گوتیشی: فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مانگی گوڵانی ساڵی نوێ ساز دەکرێت و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و تێچووی فێستیڤاڵەکەش لەسەر ئەرکی حکومەتی رووسیا دەبێت. 

ئەو سینەماکارەی کورد ئاماژەشیکرد، کە سازدانی فێستیڤاڵێكی کوردی لە رووسیا سوودی زۆری بۆ سینەمای کوردی دەبێت و دەبێتە هۆی لێکنزیکبوونەوەی سینەماکارانی کورد لە رووسیا و پارچەکانی کوردستان. 

Fly Erbil Advertisment