له‌ خۆپیشاندانه‌كانی عێراق دیارده‌یه‌كی نوێ سه‌رهه‌ڵده‌دات

كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی: تا ئێستا چه‌ندین حاڵه‌تی له‌و جۆره‌مان بۆ هاتووه‌

K24- هه‌ولێر:

ھێزەکانی بەرنگابوونەوەی توندوتیژی ھەوڵ دەدەن لە گۆرەپانی خەلانیەوە بچنە نێو گۆرەپانی تەحریر، گەنجانی خۆپیشاندەریش شکست بەو پلانە دەھێنن و لە ئەنجامیشدا توندوتیژیەکی زۆر روویداوە، کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراقیش رایگەیاندووە، تەنھا لە دوو رۆژی ربردوو لە بەغدا ٩ کەس کوژراون و ١١٨ کەس لە خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنیەکانیش برینداربوونە.

یه‌كێك له‌ برینداره‌كانی خۆپیشاندانه‌كانیش تایبه‌ت به‌ كوردستان 24 ده‌ڵێت: "من خێرا سواری توكتوکەکە بووم و قاچم کەوتە ژیر توکتوکەکەوە و ھێزە ئەمنیەکانیش لێمان دەدا و توکتوکەکە بە دوای خۆی بە زەویەکە رامی دەکێشا، دووکەڵی بۆمبە فرمێسك رێژەکەش ھەموو دەموچاومی سوتاند".

هاوكات كارمه‌ندێكی ته‌ندرووستی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، "ئێستا ھاوکاری تەندروستی وەستاوە و لە حیسابی خۆمان پێداویستی دەکڕین، ئەو حاڵەتانەی بۆمان دێت زۆربەیان تەنگە نەفەسیە، ئێمە چارەسەرێکی کەمی دەکەین، چونکە ھیچمان نیە، بەڵام حاڵەتێکی نۆی پەیدا بووە، ئەویش لێدانە بە تاپڕی راوکردن، کە بەجەستەی بریندارەکانەوە بە تەواوی دیارە، لە بەیانیەوە چەندین حاڵەتی وامان بۆ هاتووه‌".

H.B