پڵنگێک لە دەمی تیمساحێک پارچە گۆشتێک دەدزێت

پڵنگێکی برسی هەوڵی دزینی خۆراکی تیمساحێک دەدات

K24 – هه‌ولێر:

لە گرتە ڤیدیۆیەک کە لە پارکی نیشتمانی لوانگوا لە زامبیا تۆمارکراوە دەردەکەوێت، پڵنگێکی برسی لە دەمی تیمساحێک پارچە گۆشتێک دەدزێت و دەیخوات.

سەرەتا پڵنگەکە پارچە گۆشتێک لە دەمی دەردەهێنێت و دەیخوات، دواتر دەگەڕێتەوە و پارچە گۆشتێکی دیکەش لەگەڵ خۆی دەبات.

تیمساحەکە دوای پڵنگەکە دەکەوێت، بەڵام پڵنگەکە هەڵدێت و گۆشتەکەش دەبات.

ئەو کەسەی ڤیدیۆکەی تۆمارکردووە بە ناوی نیکۆلا دەڵێت، سەرەتا ترسم هەبوو، پڵنگەکەش ببێتە ژەمێکی تیمساحەکە، بەڵام ئاژەڵان سرووشتی خۆیان باشتر دەناسن و دەزانن چی بکەن.

دەشڵێت، تیمساحەکە ئاسکێکی راوکردووە و ویستویەتی بیخوات.