"رۆتین زیاتر لە 300 پڕۆژەی عێراق رادەگرێت"
پڕۆژەكانی ئاوەدانكردنەوە پەكیان دەكەوێت
K24 - ھەولێر
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، بەهۆی رۆتین زیاتر لە 300 پڕۆژە وەستاون.
بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 300 پڕۆژە بەهۆی رۆتینەوە کارەکانیان وەستاون.
لە میانی کردنەوەی گەورەترین پڕۆژە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پاککردنەوەی ئاو لە شاری کەربەلا، وەزیری ئاوەدانکردنەوە بۆ ئاژانسی واعی عێراقی رایگەیاند "بەهۆی رۆتینەوە زیاتر لە 300 پڕۆژە کاریان تێدا وەستاوە".
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق، ئاماژەی بەوەشكرد "پڕۆژەی پاککردنەوەی ئاو لە شاری کەربەلا، 12 ساڵ لە وادەی خۆی دواکەوتووە کە دەبوایە ساڵی 2008 تەواو کرابایە".
ھ.م