حکوومەتی فینلەندا مۆڵەتی باوکایەتیی هاوشێوەی خانمان دەداتە پیاوان

حکوومەت دەیەوێت باوکان کاتی زیاتر لەگەڵ خێزان و منداڵەکانیان بەسەر ببەن

K24 – هه‌ولێر:

حکوومەتی نوێی فینلەندا پلانێکی بۆ بەخشینی مۆڵەتی باوکایەتیی بە پیاوان هاوشێوەی خانمان راگەیاند.

بەگوێرەی پلانەکە، لە دوای لە دایکبوونی منداڵ، باوکان و دایکان دەتوانن پێکەوە بۆ ماوەی 14 مانگ نەچنەوە دەوام (یەکی 164 رۆژ) و مووچەکانیشیان خەرج دەکرێت.

حکوومەتی فینلەندا دەڵێت، ئامانجمانە ئاسوودەیی و یەکسانی جێندەریی زیاتر لەناو هاووڵاتیاندا بڵاوبکەینەوە.

وەزیری تەندروستیش رایگەیاندووە، ئەم پلانە پەیوەندی دایک و باوکان بە خێزان و منداڵەکانیان بەهێزتر دەکات.

لە سیستمی ئێستای فینلەندا، لە دوای لە دایکبوونی منداڵ، دایکان چوار مانگ مۆڵەت وەردەگرن ( جیا لە مۆڵەتی ماوەی دوو گیانیی) و پیاوانیش تا ئەو کاتەی منداڵەکانیان دەبنە دوو ساڵ، دەتوانن دوو مانگ پشوو وەربگرن.

BBC