ئه‌مه‌ریكی و ژاپۆنییه‌ك به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
حاڵه‌ته‌كانی مردن ته‌نها هاووڵاتیانی چین بوون
K24 - هه‌ولێر:
دوای نزیكه‌ی دوو مانگ له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، بۆ یه‌كه‌مجار دوو هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی و ژاپۆنی به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا، كه ئه‌وانیش له شاری ووهانی چین نیشته‌جێن.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له چین، گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاند و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه هاووڵاتییه‌كه له ووهانی چین بووه، كه شوێنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یه.
هاوكات هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی ژاپۆنیش به هه‌مان نه‌خۆشی گیانی له‌ده‌ستدا كه له هه‌مان شار بووه..
تا ئێستا 720 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، جگه له‌و دوو هاووڵاتییه ژاپۆنی و ئه‌مه‌ریكییه، ئه‌وانی دیكه سه‌رجه‌میان چینی بوونه، ته‌نها یه‌ك حاڵه‌تی مردنیش به كۆرۆنا له ده‌ره‌وه‌ی چین تۆماركراوه كه له فلیپین بوو و هاووڵاتییه‌كه‌ش به هه‌مان شێوه خه‌ڵكی شاری ووهانی چین بوو.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش تا ئێستا 720 حاڵه‌تی مردن به كۆرۆنا تۆمار كراوه، ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته 34 هه‌زار و 460 كه‌س، له كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ش ئه‌وانه‌ی چاره‌سه‌ر كراون 2 هه‌زارو 15 كه‌سن و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.
ئ. م